کوردستان

گۆڕان ئامادەکاریی بۆ کۆنفرانسی سێیه‌مى ده‌كات‌و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

29/10/2024

ده‌نگوباس:

بزوتنەوەی گۆڕان له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه‌، ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێیه‌مى خۆى ده‌كات‌و له‌بانگەوازێكیشدا داواى "لەهەموو هاوڕێ‌و کەسایەتی وهەڵسوڕاوو گۆڕانخوازانە دەکەین، بەپڕۆژە، بۆچوونەکانیان بەشداربن لەدەوڵەمەندکردن‌و گەڵاڵەکردنی دەستوورێکی گونجاو بۆ قۆناغی داهاتووی بزووتنەوەكەیان".


له‌و ڕاگەیەندراوه‌دا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ده‌نگوباس كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، وەکو پێویستیەکی ژیانی ڕێکخراوەیی‌و پابەندی یاسایی؛ بزوتنەوەی گۆڕان لەسێ مانگی داهاتوودا، ئامادەکاریی بۆ بەستنی کۆنفرانسی سێیەم لەشاری سلێمانی دەکات.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌، "بانگەواز لەهەموو ئەو هاوڕێ‌و کەسایەتی‌و هەڵسوڕاوو گۆڕانخوازانە دەکەن، کە پەرۆشن بۆ بەهێزكردنەوەی گۆڕان، بەپڕۆژە، بۆچوونەکانیان بەشداربن، لەدەوڵەمەندکردن‌و گەڵاڵەکردنی دەستورێکی گونجاوو پەیكەرەیەكی ڕێكخراوەیی‌و داڕشتنەوەی بەرنامەو گوتاری سیاسی بۆ قۆناغی داهاتووی بزوتنەوەكەیان".

 


#گۆڕان