ده‌نگوباس:
له‌كاتێكدا پارێزگارى كه‌ركووك یەکێتییە، به‌ڵام تادێت فشارى سه‌ر جوتیارانى كورد له‌زیادبووندایه‌و له‌نوێترین ڕووداوى فشاره‌كانیش له‌سه‌ر كوردى ئه‌و پارێزگایه، له‌سه‌ر سكاڵاى عه‌ره‌به هاورده‌كان ژماره‌یه‌ك جوتیارى كورد ده‌ستگیركراون‌و تائێستا كه‌س لێیان ناپرسێته‌وه.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ده‌نگوباس، لەئاوایی مەنسوڕ لەحەفتەغاری باشوری داقووق، هەشت جوتیاری کورد کە سەرقاڵی دروێنەی کونجی بوونە، لەسەر سکاڵای هاوردەکان لەلایەن هەواڵگری سوپاى عێراقه‌وه دەستگیرکراون‌و ئێستا لەبنکەی پۆلیسی داقوق دەستبەسەرن، تائێستاش پارێزگارى كه‌ركووك هیچ هه‌ڵوێستێكى نیشان نه‌داوه.
ڕووداوه‌كه به‌مشێوه‌یه بووه، ئێوارەی ئەمڕۆ لەکاتی دروێنەکردنی کونجی لەگوندی مەنسوور لەناوچەی حەفتەغار سەربە شارۆچکەی داقوق، سوپای عێراق حەوت جوتیاری کوردی دەستگیرکرد کەسوکاری یەکێک لەگیراوەکانیش وتوویه‌تى:"جوتیارەکان لەسەر سکاڵای عەرەبە هاوردەکان دەستگیرکراون‌و لەم هەفتەیەدا ئەمە سێیەمجارە سوپای عێراق هەڵدەکووتنەسەر جوتیارانی کورد‌و دەستگیریان دەکەن".
باسى له‌وه‌شكردووه، عەرەبە هاوردەکان ڕۆژانە لەنێو زەوییە داگیرکراوەکانی کورد سەرقاڵی جووتکردن‌و کاری کشتوکاڵین سوپای عێراق پاسەوانی‌و پارێزگاری‌یان لێدەکەن، بەڵام ئێمەی کورد ڕۆژانە سوپا چاودێریمان دەکەن‌و هەراسانیان کردووین‌و ناهێڵن کاری کشتوکاڵی لەسەر زەوییەکانمان بکەین، داواشیکرد چارەسەری کێشەکانیان بکەن‌و دەستی سوپا‌و عەرەبی هاوردەیان لێ دووربخەنەوە.
باس له‌وه‌شده‌كرێت، ئەو جووتیارانەی سوپا دەستگیریکردوون بەبێ بڕیاری دادگا بووەو بەهەمەڕی سەربازی ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی داقووق کراون‌و تائێستاش ئازادنەکراون
ناوی ئەوجوتیارە کوردانەی سوپای عێراق دەستگیریکردوون، بریتین له(یوسف ڕەزا، عەبدوڵڵا عومەر، ڕێبوار سەباح، محەممەد سەباح، جابرسەباح، محەممەد نوجات، خەلیل جەلال).
#کەرکووک