کوردستان

ئۆپیک لەسەر فرۆشتنی نەوتی هەرێم بە قاچاغ هاتووەتە سەر خەت

18/09/2024

دەنگوباس
مستەفا گەرعاوی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، رێكخراوی ئۆپێك هەزاران بەرمیلی نەوتی دەستنیشانكردووە، كە رۆژانە لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانە دەكرێت.


گەرعاوی، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: ئەو نەوتەی لە كوردستانەوە بە قاچاغ دەبرێت، رەوانەی پاكستان و ئەفغانستان دەكرێت.

وتیشی: رێكخراوی ئۆپێك سەرپێچی ئابوری لەسەر عێراق تۆماركردووە، بەوپێیەی بڕی (200) هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانەی دەستنیشانكردووە كە لە هەرێمەوە رەوانە دەكرێت و لە سۆمۆ حساب ناكرێت، بەوەش پشكی دیاریكراوی خۆی تێدەپەرێنێت، بۆیە داوای لە عێراق كردووە لە پشكی هەناردەكردنی نەوت كەمبكاتەوە، بۆ ئەوەی پارسەنگی ئەو نەوتە بداتەوە كە لە هەرێمەوە رەوانە دەكرێت، كە بەپێشێلكارییەكی یاسایی و ئابوری دادەنرێت،  لەكاتێكدا داهاتەكەی ناچێتەوە ناو بودجەی فیدراڵی و هەرێمیش ئەو داهاتانە ناگەڕێتەوە بۆ حكومەتی ناوەند، بەوەش ئەگەری كەمكردنەوەی داهاتەكانی عێراق لە ئارادایە.