کوردستان

یەکێتی: پۆستەکانی حکومەت لە میدیا دابەش ناکرێت

09/11/2024

دەنگوباس
نوێترین پەیامی یەكێتی لەبارەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم لە زاری وتەبێژی ئەو حزبە ئاشکرابوو.
 
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەرمانی سەرۆکی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەت دەرچووە، یەکێتی وەفدی خۆی هەیە و پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانەوە کردووە و لایەنەکان لە پەیوەندیدان بۆ دەستنیشانکردنی کات و شوێنی کۆبوونەوە. 
  
باسی لەوەشکرد، دابەشکردنی پۆستە حکومییەکان لەسەر بنەمای ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەبێت نەک لەڕێگای کەناڵەکانی راگەیاندنەوە، ئەو قسانەی لە میدیادا دەکرێت کە فڵان پۆست بۆ فڵان لایەنە، زیادە و بێ واتان و تەنها بۆ تێکدانن.

#ئێستا