هەرچەندە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەڕێگەی میدیاکانیەوە وای نیشاندا دانانی پارێزگاری کەرکووك لە پشکی حزبەکەی، سەرکەوتنێکی گەورەبوو بەرامبەر ڕکابەرەکەی کە پارتی دیموکراتی کوردستانە، بەڵام وادەردەکەوێت یەکێتی و کورد لەگەڵ ئەوەی بوونە خاوەنی پۆستی پارێزگاری کەرکووك، بەڵام ژمارەیەک پۆستی گرنگ و هەستیاریان لەدەستدا.
ئاگر لە بەغدا و دوکەڵ لە ئەنقەرە هەستا
وتەبێژی پارتی داد‌و گەشەپێدانی فەرمانڕەوا لە توركیا رایگەیاند، دورخستنەوەی توركمان، پارتی و عەرەبەكانی تر لە ئیدارەدانی كەركوك سیاسەتێكی راست نییەو زۆر هەڵەیە بۆ كەركووك.
عومه‌ر چه‌لیك، وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی فه‌رمانڕه‌وای توركیا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك وتی، ئێمە هەر لە سەرەتاوە جەختمان لە بونی سیاسەتێكی گشتگیر لە عێراق كردۆتەوە كە تێیدا كەس دورنەخرێتەوە.
وتیشی، ئێمە پێمانوایە دورخستنەوەی توركمان، پارتی و لایەنە عەرەبییەكانی تر لەڕێگەی دروستكردنی دۆخێكی دیفاكتۆ بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە كەركوك سیاسەتێكی راست نییەو رێگەیەكی زۆر هەڵەیە بۆ كەركوك.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "هه‌میشه ده‌ڵێین ئه‌و ئاڕاسته‌ی كه توركمان دورده‌خاته‌وه ئاڕاسته‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ك ئه‌م ئاڕاسته‌یه بۆ دورخستنه‌وه‌ی گروپه عه‌ره‌بییه‌كانی تر‌و پارتی دیموكراتی كوردستانیش هه‌ڵه‌یه".
بەوتەی عومەر چەلیک "هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری كه‌ركووك دۆخێكی پێچه‌وانه‌ی ئه‌م چوارچێوه‌ی دروستكردوه و پێمانوایه ده‌بێت هه‌نگاوی خێرا هه‌ڵبگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌ته‌واوه‌تی بخرێته‌وه ناو چوارچێوه‌یه‌كی گشتگیره‌وه، ئه‌گه‌ر نا روبه‌ڕوی كێشه‌ی تر ده‌بێته‌وه".
ئەمڕۆ سێشەممە لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمارى عێراق، مەرسوومى کۆماریی بۆ رێبوار تەها، وەک پارێزگاری نوێی کەرکووک دەرکرد، بەمەش بە فەرمی ڕێبوار تەها بووە پارێزگاری کەرکووک.
لە کەرکووكەوە جموجوڵ دژی یەکێتی دەستیپێکرد
محەمەد سەمعان، وتەبێژی بەرەی تورکمانی رایگەیاند، لەدژی کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کە حکومەتی خۆجێی تێیدا پێکهێندرا، رۆژی سێشەممە لە کەرکووک خۆپێشاندان دەکرێت.
ئەوەی ئێستا بۆ یەکێتی بووەتە کێشە ئەوەیە، تورکمان و عەرەب دان بە ڕێبوار تەها وەك پارێزگار نەنێن، چونکە وەك تورکیش عیززەدین، ئەندامی سەرکردایەتیی بەرەی تورکمانی عێراق دەڵێت " دان بە پارێزگاری کەرکووکدا نانێین و هەموو ئەو پۆستانەشی بۆمان دەستنیشانکراوە رەتیدەکەنەوە". عیززەدین داوا دەکات کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا بەشێوەیەکی یاسایی دووبارە بکرێتەوە.
شەوی 10ی ئاب لە هۆتێل رەشیدی بەغدا، بێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەرەی تورکمانی و بەشێکی عەرەبەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کۆبوونەوەیەک کرا و تێیدا رێبوار تەها بە پارێزگار و محەممەد حافز بە سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەڵبژێردران.
ڕێککەوتنەکە بووە مایەی ئەوەی کورد ژمارەیەك پۆستی گرنگ لە کەرکووك بۆ لایەنی بەرامبەر لەدەستبدات لەوانە؛
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی كه‌ركووك
فەرماندەی پۆلیسی كه‌ركوك
بەڕێوەبەری هەواڵگری
بەڕێوەبەری ده‌زگای ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی
جێگری پارێزگار
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
دوو یاریده‌ره‌ی پارێزگار
دوو راوێـژكاری پارێزگار
به‌رێوبه‌رایه‌تی ورد بینی و چاودێری دارایی له پارێزگای كه‌ركووك
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری كه‌سی
فه‌رمانگه‌ی وه‌به‌رهێنان
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی داد
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی اعمار و اسكان
فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی
فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ
به‌رێوبه‌رایه‌تی ئه‌وقاف
به‌رێوبه‌رایه‌تی ژینگه‌ی
قائیمقامی داقوق
به‌رێوبه‌رى شاره‌دێی ریاز
به‌رێوبه‌رى شاره‌دێی ره‌شاد
به‌رێوبه‌رى شاره‌دێی عه‌باسی
به‌رێوبه‌رى شاره‌دێی زاب
ئه‌و پۆستانه‌ی كه بۆ توركمان دانراوه
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
جێگری پارێزگا
یاریده‌ره‌ی پارێزگار
دوو راوێـژكاری پارێزگار
راوێـژكاری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك
جێگری فەرماندەی پۆلیسی كه‌ركوك
به‌رێوبه‌رایه‌تی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندرستی كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی رێگاوبانی كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی ئاو
جێگری به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانی كه‌ركووك
جێگری به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌وانیه‌كانی كه‌ركووك
قائیمقامی سه‌نته‌ری كه‌ركووك
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌دێی یایچی
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌دێی تازه
به‌رێوبه‌رایه‌تی شاره‌دێی له‌یلان
پارتی دیموکراتی کوردستان لەپاش دانانی پارێزگاری کەرکووك لەڕێگەی مەحموود محەمەد، وتەبێژی حزبەکەی ئاماژەی بەوەدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، "بەبێ ئاگاداركردنەوەی هەموو لایەنەكان و لە غیابی نوێنەرانی توركمان و بەشێك لە عەرەب و پارتی كراوە". کۆبوونەوەکەشی بە "نایاسایی" ناوبرد.
ئەو کۆبوونەوەیە ناڕەزایەتیی تورکمان، بەشێکی عەرەبەکان و پارتی دیموکراتی کوردستانی لێکەوتەوە کە 7 کورسییان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک هەیە، بەشێکیان لە دادگەی فیدڕاڵی لەسەر ئەو پرسە سکاڵای یاسایی دەکەن.
#کەرکووک