دەنگوباس
سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکووك ڕایگەیاند، نابێت هیچ پێکهاتەیەکی شارەکە پەراوێز بخرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، گرنگە بەرژەوەندیی خەڵکی کەرکووک لە سەرووی هەر رێککەوتنێکی نێوان هێزە براوەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بێت.
ئەمڕۆ شەممە 27-07-2024 محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ نوێنەرانی نەتەوەی تورکمان لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کۆبووەوە، ئەحمەد رەمزی نوێنەری تورکمانەکانی کەرکووك ڕایگەیاند، "کۆبوونەوەکە زۆر گرنگ بوو. سەرۆک وەزیران بۆچوونی خۆی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک روونکردەوە و وتی، نابێت هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز بخرێت. محەمەد شیاع سوودانی سوور بوو لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی کەرکووک".
نوێنەرەکەی تورکمان وتی، "پرۆژەمان وەکو بەرەی تورکمانی عێراقی بریتییە لەوەی پۆستی پارێزگار و پۆستە سەرەکییەکانی پارێزگاکە بە نۆرە بێ لەنێوان هەرسێ پێکهاتە سەرەکییەکە."
#کەرکووک
#تورکمانەکان