دەنگوباس
چوار سەرچاوەی عێراقیی کە بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەیان کردووە، خواستی عێراقیان بۆ کشانەوەی ئەمریکا لە مانگی ئەیلولی داهاتوو ئاشکراکردووە.
ئەو چوار سەرچاوەیە بە ڕۆیتەرزیان وتووە، مانگی ئەیلولی ساڵی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق کۆتایی دێت، بۆیە عێراق مەبەستیەتی لە هەمان مانگدا سوپای ئەمریکاش لە عێراق بکشێتەوە.
ئەم هەفتەیە شاندی عێراقیی لە واشنتۆن لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی باسی ئەو پرسە دەکات و دوا بڕیاری لێدەدرێت.
تا ئێستا لەنێوان ئەمریکا و عێراق هیچ وادەیەکی ڕێککەوتن لەسەر کراو بۆ کشانەوەی سوپای ئەمریکا لە عێراق نییە، هاوکات ئەمریکا مەبەستیەتی بوونی سەربازیی خۆی لە عێراق بپارێزێت.
#ئەمریکا
#عێراق