دەنگوباس
ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا لەگەڵ لایەنە سیاسیەكانی كەركووك كۆدەبێتەوە و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووك یەکلادەکرێتەوە.
محەمەد ئیبراهیم، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك، رایگەیاند: ئەمڕۆ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغدا، لەگەڵ كوتلە سیاسیەكانی كەركووك كۆدەبێتەوە، بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركووك.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك وتیشی، یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك و پۆستە سەرەكییەكانی تری پارێزگاكە، بەرەو چارەسەربوون دەڕوات و گفتوگۆی نێوان كوتلە سیاسیەكانیش بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركووك، بەچڕی بەڕێوەدەچێت.
هاوکات پێشبینی كردووە، پۆستی پارێزگاری كەركووك لەماوەی كەمتر لە یەك مانگدا یەكلاببێتەوە.
#کەرکووک