کوردستان

دەزگای ستاندەر: جەخت لە هەوڵەکانمان بۆ یەکخستنی بەرەی ناڕازی دەکەینەوە

13/07/2024

دەنگوباس
دەزگای ستاندەر لە ڕوونکردنەوەیەکدا ڕایدەگەیەنێت، ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆ له‌ كوردستان ڕۆڵێكی گرنگی لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک بینیوه‌، ئێمە هەمیشە لە ڕابردوو پشتیوانی فراوانبونی ئەو پانتاییە بووینە.

لە ڕوونکردنەوەکەی ستاندەر پەیوەست بە هەواڵێک بۆ دروستکردنی هاوپەیمانێتی سێ لایەنەی بەرەی گەل، بزوتنەوەی گۆڕان و دەزگای ستاندەر ئاماژە بەوەدراوە، "جەخت لەسەر بڵاوکردنەوەی هه‌واڵی دروست دەکەینەوە بۆ پاراستنی متمانە، میدیای سەربەخۆ نابێت ڕێگا بدات خراپ بەکاربهێندرێن، بەناوی پێشەنگی (سبق) لە بڵاوکردنەوەی زانیاری میدیایی".

ستاندەر دەشڵێت "ئەو هەواڵەی ئەمڕۆ لەبارەی دروستکردنی بەرە و هاوپەیمانی نێوان سێ لایەن، بەناوی سەرچاوەیەکی ستاندەر لەلایەن درەو میدیا بڵاوکراوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی جەخت لە هەوڵی دەزگای ستاندەر بۆ یەکخستنی بەرەی ناڕازی دەکەینەوە، بەڵام ڕایدەگەیەنین له‌ ده‌زگای ستانده‌ر هیچ کەسێک لەسەر ئەم بابەتە لێدوانی بۆ (دره‌و) نه‌داوه‌".

باس لەوەشکراوە "هیواخواز بووین لە پێناو پاراستنی میسداقیەتی کاری میدیایی، دەزگاکە مامەڵەی لەگەڵ لێدوانی سەرچاوەی فەرمی بکردابوایەوە".
#بەرەی گەل
#گۆڕان