کوردستان

شاخەوان عەبدوڵا: پۆستى پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت

12/06/2024

دەنگوباس:
بڕیارە دوای جەژن ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بۆ هەڵبژاردنی پارێزگار و دابەشکردنی پۆستەکان کۆبێتەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش دەڵێت: کورد زۆرینەی ناو ئەنجومەنە و پۆستی پارێزگاریش بۆ کورد دەبێت.

کەرکووک تاکە پارێزگایە دوای حەوت مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پۆستەکانی دابەش نەکراون؛ تاوەکو ئێستا سێ کۆبوونەوە بە سەرپەرشتیی سوودانی بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنەکان کراوە و نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتوون.

 د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیای پارتى ڕاگەیاندوە، لەبەرئەوەی کورد زۆرینەی کورسییەکانی بەدەست هێناوە، پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ کورد دەبێت.

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەى بەوەشکردووە، پۆستەکانی دیکە لەنێوان لایەنەکان دابەش دەکرێن.
هـ.ح


#باشووری کوردستان
#کەرکووک