کوردستان

لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵییەکانی کەرکوك و کورد و عەرەبە هاوردەکان کۆبوونەوە

09/06/2024

دەنگوباس:

ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی دادی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوەی دووەمی لیژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییە کشتوکاڵیەکانی کەرکوك ئەنجامدرا.

بەپێی ڕاگەیەندرتوێک کە وێنەیەکی بۆ دەنگوباس نێردراوە، ئەمڕۆ لە بارەگای وەزارەتی (داد) لە  بەغدا کۆبوونەوەی دووەمی لێژنەی چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵییەکانی کەرکوک ئەنجامدرا و بە جیا کۆبوونەوەش لەگەڵ نوێنەرانی (کورد و عەرەبە هاوردەکان)ی هەر ناوچەیەک کۆبوونەوەکە کراوە.
محەمەد ئەمین، نوێنەری جوتیارانی سەرگەڕان، بە میدیای یەکیێتی ڕاگەیاندوە، جیاوازیی ئەم کۆبوونەوەیە ئەوە بوو ئەمجارە بە جیا لەگەڵ نوێنەرانی (کورد و عەرەبە هاوردەکان)ی هەر ناوچەیەک کۆبوونەوەکە ئەنجامدرا.
وتیشی، لیژنەکە تائێستا لە قۆناغی کۆکردنەوەی زانیارییەکانە و دەیەوێت گوێ لە پێشنیار و چارەسەری لایەنەکان بگرێت.
نوێنەری جوتیاران ئاماژەی بە ئەوەش کرد، بەرەوپێشچوونێک هەیە بە ئاڕاستەی گەڕانەوەی زەوی کوردەکان کە ئەوە داواکاری کوردانی هەموو ناوچەکان بووە و دواتر عەرەبەکان قەرەبوو بکرێنەوە لەلایەن حکوومەتی عێراق، بەڵام تائێستا بەشێکیان بەم چارەسەرە ڕازی نین.


#باشووری کوردستان
#کەرکووک