دەنگوباس:
حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی نیشاندا لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە ئاڕاستەی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد بکات.
بەپێی نووسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە کراوە لیستی مووچەی مانگی ئایاری هێزەکانیان بە ناوی سیانی و دیاریکردنی مووچەی بنەڕەتی و سەرجەم دەرماڵەکان ئامادە بکەن و ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان بکەن.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، هەماهەنگی تەواو لە کاتی سەردانیکردنی تیمەکانی چاودێریی دارایی هەرێم و فیدڕاڵ بە مەبەستی وردبینیکردن لە لیستی ناوەکان.
ماوەی چەند مانگێکە مووچەی هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگە لەبەغداوە دواکەوتووە و کێشەى لەسەر دروستبووە، بەهۆی ئەوەى حکومەتى هەرێم ناو پۆست و ناونیشانى هێزە ئەمنییەکانى ڕەوانەى بەغدا نە دەکرد، بەڵکو تەنیا کۆدەکانى ڕەوانە دەکرد، هەر بەو هۆیەوە تا ئێستا بەغدا مووچەی مانگی نیسانی هێزە ئەمنییەکانى ڕەوانە نەکردوە.
#ئابووری
#حکومەتی هەرێمی کوردستان