دەنگوباس
سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرایدەکات، هەوڵەکانی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە سستی دەچێتە پێشەوە.
عەتوان عەتوانی، سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بۆ میدیای عێراقی قسەیکردووە و دەڵێت "پرۆسەى بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان بەسستى بەڕێوەدەچێت، هەربۆیە ئێمە چاودێریى پرۆسەکە دەکەن".
عەتوانى وتووشیەتی "پێویستە بانکە حکومییەکانی عێراق مووچەى فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەجێ بکەن، بانکى تى بى ئاى دەستى بە پرۆسەکەکردووە، تاوەکو تەواوبوونى پرۆسەکەش ناردنى مووچە بەکاش بەردەوام دەبێت".
شەوى سێشەممە بانکى تى بى ئاى یەکەم کۆمەڵە کارتى لەرێگەى "هەژمارى من"ەوە بۆ هەرێمی کوردستان ناردەوە، ئەوەش بەگوێرەی ڕاگەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان.
#حکومەتی هەرێمی کوردستان
#عێراق