دەنگوباس
دوای کردنە ئامانجی زنجیرە ڕێستۆرانتەکانی (KFC) لەبەغدا، لە هێرشێکی نوێدا کۆمپانیایەکی ئەمریکیی کرایە ئامانج.
لە ناوچەی جادریەی بەغدا کۆمپانیای (کەتەرپیلەر) لەڕێگەی بۆمبی دەنگی و لەلایەن کۆمەڵێک کەسی نەناسراوەوە کراوەتە ئامانج، لەپاش ڕووداوەکەش کەسەکان هەڵاتوون و هێزە ئەمنیەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
لەلایەکی دیکەوە پەیمانگەی (کامبرێج)ی بەریتانی کە دەکەوێتە شەقامی فەڵەستین لە بەغدا، لەڕێگەی بۆمبەوە هێرشیکرایەسەر بەڵام هێرشەکە تەنیا زیانی ماددیی هەبووە.
هەرچەندە میلیشیا شیعەکان ئاگربەستیان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاندووە و هێرشی نوێیان نەکردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام چاودێرانی سیاسی دەڵێن ئەو شێوازەی ئێستا هەنگاوێکی نوێی میلیشیا شیعەکانە بۆ لێدان لە بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ئەمریکا.
#ئەمریکا
#عێراق