دەنگوباس
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە رووی ئیداریی و سیاسییەوە بێ لایەنە، داواش لە یەکێتی و پارتی دەکات لایەنێکیان ببێتە ئۆپۆزسیۆن.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، "حوکمڕانی جیاوازە لە حزبڕانی نابێت تێکەڵی یەکتری بکرێن، هەرکاتێک حوکمڕانی تێکەڵی حزبڕانی بێت، ئەوا حوکمڕانی وێران دەبێت".
وتیشی، "داوا لە یەکێتی و پارتی دەکەم بۆ یەکجار لە مێژووی نوێدا لایەنێکیان ببن بە ئۆپۆسیزیۆن، هەروەها لایەنەکانی دیکەش نەچنە دەرەوەی حوکمڕانی، بەڵکو ئەوە یەکێتی و پارتییە دەبێت بچەنە دەرەوەی حوکمڕانی".