رۆژهەڵاتی ناوەراست

سەدر وەك یەکەم سەرکردەی سیاسی دەچێتە ماڵی سیستانی

14/07/2024

دەنگوباس
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە ئەمڕۆ یەك شەممە سەردانی ماڵی عەلی سیستانی كرد، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراقی لە شاری نەجەف کرد.

نوسینگەی راگەیاندنی سەدر، هەواڵەکەی لەگەڵ کۆمەڵێک وێنەی ساتی چوونی سەدر بۆ ماڵی سیستانی بڵاوکردووەتەوە.

سەدر یەكەم سەركردەی سیاسیە بانگهێشتی دانیشتنی ماتەمینی ئیمام حوسێن بكرێت، كە مەرجەعیەتی باڵای شیعەكان رێكیسختووە، لە مساڵدا ئەوە جاری دووەمە سەدر سەردانی سیستانی دەكات، لەكاتێكدا ساڵانێكی زۆرە سیستانی ئامادەنیە پێشوازی لە هیچ سیاسی و بەرپرسێكی حكومەتی عێراق بكات.

سەردانەكەی سەدر بۆ لای سیستانی، هاوكاتە لەگەڵ دەنگۆی گەڕانەوەی بۆ گۆڕەپانی سیاسی عێراق و بەشداریكردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق.