رۆژهەڵاتی ناوەراست

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق ڕاگرت

19/04/2024
froka

دەنگوباس

کۆمپانیایەکی ئەڵمانی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی گەشتەکانی لەگەڵ هەولێر، بەغدا و تەلئەبیب ڕاگرت، تا سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 20ی نیسان بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی، کۆمپانیای لۆفتانزای ئەڵمانی، گەشتەکانی بۆ هەریەک لە هەولێر، بەغدا و تەلئەبیب تاوەکو سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە 20ی نیسان ڕاگرت، ئەمەش لە دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دێت.

وتەبێژی کۆمپانیای لۆفتانزا ڕایگەیاندووە، گەشتەکانمان بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆسەر ئێران هەڵوەشاندووەتەوە، تاوەکو کاتژمێر 5ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.
هاوکات هێڵی ئاسمانیی نەمساییش ڕۆژی هەینی وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی ڕاگرتنی گەشتەکانی بۆ هەولێر و تەلئەبیب لە ئیسرائیل وەک رێکارێکی خۆپارێزی ڕاگەیاند، کە عەممانی پایتەختی ئوردنیش دەگرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، پێشتریش ئەو دوو کۆمپانیایە گەشتەکانیان بۆ تارانی پایتەختی ئێران، تاوەکو 30ی نیسان ڕاگرت.


#عێراق