جیهان

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە گەیشتە ٣٤ ھەزار و ٥٩٦ کەس

02/05/2024
ghazza

دەنگوباس

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کوژراون، گەیشتووەتە ٣٤ ھەزار و ٥٩٦ کەس.

ژمارەی کوژراوانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامن، بەرزبووەوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٥٩٦ کەس.

وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە ماوەی ٢٠٩ ڕۆژە بەردەوامن، خستەڕوو، کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، سێ کۆمەڵکوژی دیکە دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٢٨ کەس کوژراون و ٥١ی دیکەش برینداربوون.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون، بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ ھەزار و ٥٩٦ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٧ ھەزار و ٨١٦ کەس.


#ئیسرائیل