کوردستان

هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییە ونبووەکەی قەرەداغ دەستپێدەکات

02/05/2024
qarax

دەنگوباس

سبەینێ هەڵمەتێک بۆ دۆزینەوەی هاووڵاتییە ونبووەکەی ناوچەی قەرەداغ دەستپێدەکات.

ماوەی دوو ڕۆژە هاووڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵان لەڕەگەزی نێر لە گوندێک لە قوپییەکانی قەرەداغ بۆ گیای بەهارەو قەزوان لە ماڵ چووتە دەرەوە و تا ئیستا نەگەڕاوەتەوە،
لە بانگەوازێکدا لەسەر داوای خەڵکی ناوچەکە سبەینێ هەینی تیمی فریاگوزاری تۆڕی شاخەوانی کوردستان و ئاسایش و خەڵکی ناوچەکە لەبەیانییەوە هەڵمەتی گەڕان بەدوایدا دەستپێدەکات.

ڕاگەیاندنکاران و ڕۆژنامەنوسان دەتوانن ڕوماڵی هەڵمەتەکە بکەن، بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: ٠۷۷٠۱٥۷۹۳۹۹ یان ٠۷۷٤٠۸۸٦۸٥۷


#باشووری کوردستان