دەنگوباس
ئاسایشی سلێمانی، تۆمەتبارێک دەستگیردەکات، کە چوار
ئۆتۆمبێلی دزیوە و تەقەی لە مەفرەزەکانی ئاسایش کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایگەیاند،
لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دوای چاودێری و بەدواداچوون لە ڕۆژی
٢٠٢٤/٤/١٤ لە قەزای چەمچەماڵ، توانرا تۆمەتبارێکی داواکراوی هەڵاتوو لە یاسا،
لەدایکبووی (٢٠٠٠) بە ناوی(پ.ف.ح) دەستگیربکەن.
ئاماژەی بەوەکرد، تۆمەتبار چەندین پێشینەی تاوانی
دزیکردنی ئۆتۆمبێل و هەڵکوتانە سەر هاووڵاتییان و سەرانە وەرگرتن و تەقەکردن لە
مەفرەزەکانی ئاسایشی هەبووە و لەسەر ڕێگای (ناحیەی شۆڕش و سەنگاو و قەزای کەلار
)بە زەبری چەک چەندین ئۆتۆمبێلی لە هاووڵاتییان سەندووە، بووەتە هۆی دروستکردنی
ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان و ڕێبوارانی سنوورەکە.
ئەوەشی خستەڕوو، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبار و دۆزینەوەی
ئۆتۆمبێلەکان، سەرجەم ئۆتۆمبێلە دزراوەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوا
ڕادەستی خاوەکانیان کرایەوە.
ئێستا تۆمەتبار بە ماددەکانی (٤٤٣ , ٤٤١, ٤٤٦) لە یاسای
سزادان دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.
#باشووری_کوردستان