کوردستان

لاهور شێخ جەنگی: مەترسی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان هەیە

18/04/2024

دەنگوباس

سەرۆکی ڕەوتی گەل هۆشداری دەدات لە مەترسی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەگەر هاتوو بە هۆی ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەوە، بۆشایی یاسایی بەردەوام بێت.

لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی ڕەوتی گەل لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند، مەترسییەکی گەورە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبێتەوە ئەگەر هاتوو ئەو بۆشاییە یاساییەی هەیە، بەردەوام بێت.

ئەوەشی خستەڕوو کە پێدەچێت مەترسییەکە بگاتە ئاستی هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

لاهور شێخ جەنگی وتیشی: هەرێمی کوردستان بە هۆی پەکخستنی دامەزراوە یاساییەکانییەوە بە دۆخێکی سەختدا دەڕوات.

پێشتریش ڕایگەیاندبوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕێککەوتوون.


#باشووری کوردستان
#بەرەی گەل
#لاهور شێخ جەنگی