دەنگوباس
کۆگایەکی سووتەمەنی لە ناحیەی شەمامک گڕی گرت و تیمەکانی
بەرگری شارستانی هەولێر هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دەدەن.
ئەمشەو، کۆگایەکی سووتەمەنی لە نزیک ناحیەی شەمامک ئاگری
گرت و تاوەکو ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵنەکراوە.
کاروان میراودەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر
ڕایگەیاند، شەش تیمی بەرگریی شارستانیمان بە پەلە ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کردووە
بۆ ئەوەی بە زووترین کات ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.