رۆژهەڵاتی ناوەراست

بەرنامە ناوەکەییەکەی ئێران، لە ئاشتییەوە بۆ مەرامی سەربازی هەنگاو دەنێ

18/04/2024



دەنگوباس
فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، دوای هەڕەشەکانی ئیسرائیل، وڵاتەکەی دەتوانێت پێداچوونەوە بە "بەرنامەی ناوەکی" خۆی دا بکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران لە زاری ئەحمەد حەقتەلەب، فەرماندەی سوپای پاسداران و بەرپرسی ئاسایشی ئەتۆمیی بڵاویکردووەتەوە؛ "هەڕەشەکانی(ئیسرائیل) لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وا دەکات بتوانین پێداچوونەوە بە بەرنامەی ناوەکییماندا بکەینەوە و لەسەر ڕێبازی پێشووترمان نەمێنین."
ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، تۆڵە لە هێرشەکانی ئێران دەکاتەوە کە لە 13ی ئەم مانگە ئەنجامی دا، کە تاران دەڵێت ئەوکارە لە تۆڵەی هێرشەکەی سەرەتای ئەم مانگەی سەر کۆنسوڵخانەی ئێران لە دیمەشق بووە ، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجامدرا.
حەقتەلەب وتیشی " ئەگەر ڕژێمی زایۆنی بیەوێت هەنگاو بەرامبەر ناوەند و دامەزراوە ئەتۆمییەکانمان بگرێتەبەر، بە دڵنیاییەوە و بەشێوەیەکی ڕەسمی بە مووشەکی پێشکەوتوو شوێنە ئەتۆمییەکانیان دەکەینە ئامانج."

سەرچاوە؛ رۆیتەرز

#ئیسرائیل
#ئێران