کوردستان

بکوژی تاوانەکەی کۆمەڵگەی مەلائۆمەر دەستگیر کرا

02/05/2024
asaish

دەنگوباس

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٤/٢٩ لە کۆمەڵگەی مەلائۆمەری سنووری شاری هەولێر تاوانێکی کوشتن ڕوویدا، دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە دەرکەوت کوژراوەکە ناوی (ئیسماعیل)ەو خەڵکی وڵاتی تورکیایە، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە، دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمان بە دواداچوون کرا و توانرا ناسنامەی کەسی بکوژ بە ناوی (م، خ، ط) ،کە ئەویش خەڵکی وڵاتی تورکیایە، دەستنیشان بکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، دواتر بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان تۆمەتبار و هاوکارێکی تری تۆمەتبار بەناوی (ج ، أ ،أ) دەستگیر کران، کە بەنیازبوون هەڵبێن بۆ دەرەوەی شاری هەولێر، هەروەها تۆمەتباری سێیەمیش بە ناوی(ج ،م ،ن) کە بە هەمان شێوە هاوکاری بکوژ بووە بۆ هەڵهاتنی، لەلایەن هێزەکانمانەوە لەناو شاری هەولێر دەستگیر کرا.

ئەوەشی خستەڕوو، جێگەی ئاماژەیە تۆمەتباری سەرەکی (م، خ، ط) لە لێکۆڵینەوەکان دانی بەوەدا ناوە کە پێشینەی تاوانی هەیە و لە وڵاتی تورکیاش تاوانێکی تری کوشتنی ئەنجامداوە


#باشووری کوردستان