کوردستان

قوباد تاڵەبانی: دژی دواخستنی هەڵبژاردنین

02/05/2024
qubad talabani

دەنگوباس

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران پێشوازیکرد لە ماکسیم روبین، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و چەند بابەتێکی دیکەی جێی بایەخی هەردوولا تاوتوێ کران.

سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن، قوباد تاڵەبانی هەڵوێستی خۆی و یەکێتی بۆ کونسوڵی گشتیی ڕووسیا روونکردەوە و ڕایگەیاند، بە هەموو شێوەیەک دژی دواخستنی هەڵبژاردنین و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵێک دەبینەوە کە دژی ئەنجامدانی هەڵبژاردن بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی پەیوەندییەکانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کرا، قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، هەمیشە لەگەڵ ئەوەدابووین پەیوەندییەکی ئاسایی و تەندروست و هاوسەنگمان لەگەڵ هەموو وڵاتان و بە تایبەتیش وڵاتانی دراوسێدا هەبێت، هەرێمی کوردستان هەرگیز سەرچاوەی هەڕەشە نەبووە بۆسەر هیچ لایەنێک.


#باشووری_کوردستان
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان