کوردستان

دژە تیرۆر ڕاگەیەندراوێکی لەسەر تەقینەوەکەی سلێمانی بڵاوکردەوە

19/04/2024

دەنگوباس

دژە تیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەنجامی لێکۆڵینەوە و دروستیی ڕووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی بڵاودەکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری سلێمانی ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی شەهیدانی سەرچناری شاری سلێمانی بەردەوامە.
ڕوونیشیکردەوە کە دوایین ئەنجامی لێکۆڵێنەوە و دروستیی ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، بۆمب بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی تەقییەوە و ڕووداوەکە تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.


#باشووری کوردستان
#سلێمانی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان