کوردستان

سلێمانی؛ بۆمب بە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراویدا تەقییەوە

19/04/2024

دەنگوباس

تەقینەوەیەک لە بازاڕی سەرچناری سلێمانی ڕوویدا کە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی کردووەتە ئامانج.

عەتا سەراوی، ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیوەتەوە.

بە پێی زانیارییەکان عەتا سەراوی لە کاتی دابەزینی بۆ چێشتخانەیەکی گەڕەکی سەرچنار، بۆمب بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقیەوەتەوە.

تەقینەوەکە زیانی بە سێ ئۆتۆمبێل و خانوویەکی شوێنی ڕووداوەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.


#باشووری کوردستان
#سلێمانی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان