کوردستان

هاووڵاتییەک لە بۆردومانی تورکیا شەهید بوو

19/04/2024

دەنگوباس

لە ئاکامی بۆردومانێکی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، هاووڵاتییەک لە سەیدەکان شەهید بوو.

بەرەبەیانی ئەمرۆ فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا گوندی ناودارۆکی سەر بە قەزای سیدەکانیان بۆردومان کرد و بە هۆیەوە هاووڵاتییەک شەهید بوو.

هەفتەی ڕابردووش هاووڵاتییەکی دیکە لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێر، لە بۆردومانێکی تورکیا شەهید بوو.

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە نزیکەی 10 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان لە ئاکامی بۆردومانەکانی تورکیا شەهید بوون.


#باشووری کوردستان