شەڕ لە نێوان دوو ئەفسەری پێشمەرگە دروست بوو، یەكێكیان بریندارە

دەنگوباس
دوو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە دەبێتە شەڕیان و بەهۆی تەقەکردنەوە یەكێكیان بەفیشەك بریندار دەبێت.

دوو ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە دەبێتە شەڕیان و بەهۆی تەقەکردنەوە یەكێكیان بەفیشەك بریندار دەبێت.

لیوا قارەمان شێخ كەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە كەناڵی رووداوی راگەیاند، "ئەو دوو ئەفسەرە لە لیوای 10ـی وەزارەتی پێشمەرگەن، شەڕەكەیان لە دەرەوەی بارەگای لیوا ‌و بە جلوبەرگی مەدەنییەوە لەنێو شاری هەولێر بووە". 
 
لیوا قارەمان شێخ كەمال ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی شەڕەكەیان یەكێكیان بریندار بوو، هەرچەندە برینەكەی قورس نییە، بەڵام ئێستا چارەسەر وەردەگرێ‌ ‌و لەژێر چاودێری پزیشكدایە".
 
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەشكرد، "هێشتا هۆكاری شەڕەكەیان لەلای وەزارەت روون نییە، بۆیە وەزارەت لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لەسەر ئەو رووداوە دروستدەكات".