وەفدی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆك كۆماری عێراق كۆدەبێتەوە

دەنگوباس - بەغدا
بڕیارە ئەمڕۆ وەفدی لایەنە كوردستانییەكان سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە.

دوێنێ وەفدی لایەنە كوردستانییەكان لە بەغدا لەگەڵ هاوپەیمانی هێزە عێراقییەكان كۆبوونەوە كە نوێنەرایەتی سوننەكان دەكات لە حكومەتدا.

كورد و سوننە نیگەرانن لە شێوازی دەستنیشانكردنی كاندیدی پۆستە وەزارییەكان لەلایەن محەمەد تۆفیق عەلاوییەوە كە بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عێراق ڕاسپێردراوە.

عەلاوی پێداگری دەكات لەسەر ئەوەی خۆی كاندیدەكان لە دەرەوەی حزبە سیاسییەكان دەستنیشان بكات، بەڵام لایەنەكانی كورد و سوننە ئەوە رەتدەكەنەوە.
 
بڕیارە ئەمڕۆش وەفدەكە لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق و مەحەمەد تۆفیق عەلاوی لە بەغدا كۆببنەوە.