پەرلەمانتارێکی کورد: بەغدا هیچ كێشەیەكی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست نەكردووە

دەنگوباس - بەغدا
پەرلەمانتارێكی كورد ئەو دەنگۆیانە رەتدەكاتەوە كە سەبارەت بە دروستبوونی كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بڵاوكراونەتەوە.

هۆشیار عەبدوڵا ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند پشکی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان تا ئەم ساتە هیچ گرفتێکی نییە.

روونیشیكردەوە كە ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ئەگەری رەوانە نەكردنی مووچە بڵاودەكرێنەوە "راست نین".

پەرلەمانتارەكە راشیگەیاند كە لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئەوەیان بۆ پشتڕاستكراوەتەوە كە پشکی هەرێم وەک خۆیەتی و گرفتی نیە و دواکەوتنی کێشەیەکی هونەرییە نەک شتی دیكە.