فڕۆكەخانەی هەولێر رێگە بە هاتنی گەشتیارانی چین نادات

فڕۆکەخانەی هەولێر
گێتی
دەنگوباس
فڕۆكەخانەی هەولێر وەك رێوشوێنێكی خۆپارێزی بەرامبەر بە نەخۆشی كۆرۆنا بڕیاری دا رێگە بە هاتنەناوەوەی ئەو گەشتیارانە نەدات كە لە چینەوە دێن.

رزگار ئه‌فه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پاسپۆرتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، به‌ كەناڵی كوردستان 24ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ وه‌ك رێوشوێنێك له‌ دژی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ گیراوه‌ته‌به‌ر.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه‌ بڕیاره‌كه‌ جێبه‌جێ كراوه‌ و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی چینی، یان كه‌سێكی بیانی كه‌ له دوای‌ 14/1/2020ـه‌وه‌ چوونه‌ته‌ چین، رێگه‌یان پێنادرێت له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه‌ بێنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستان و ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌.

روونیشی كرده‌وه‌، بۆ گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كه‌ له‌ رووی كارگێڕییه‌وه‌ هه‌ندێك كاتی ویستووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی ئه‌نجام بدرێت.

تا ئێستا نه‌خۆشی كۆرۆنا له زیاتر لە 25 وڵات تۆماركراوه‌ و بە هۆیەوە 259 كەس لە چین گیانیان لە دەست داوە كە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكەیە.