ئەوانەی رێگرییان كردووە لە گواستنەوەی غاز بۆ هەولێر ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە

دەنگوباس - هەولێر
وەزیری ناوخۆ دەڵێت ئەوانەی رێگرییان لە گواستنەوەی غاز بۆ هەولێر و دهۆك كردووە ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە و ئەمڕۆش سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەت كۆدەبنەوە.

ئەمڕۆ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ دەربارەی كێشەكەی كێڵگەی غازی كۆرمۆر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند ئەوانەی دەستدڕێژی دەكەنە سەر یاسا و ئەوانەی كە لەوێ كار دەكەن ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

ڕەتیشیكردەوە كە تا ئێستا هیچ كەسێك لەسەر ئەو دۆسێیە دەستگیر كرابێت.

وەزیری ناوخۆ ڕوونیشیكردەوە كە ئەمڕۆ سەرۆكایەتی هەرێم و سەرۆكایەتی حكومەت لە هەولێر كۆدەبنەوە.