21 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسەند كرا

دەنگوباس - سلێمانی
لە درێژەی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا، 21 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی حزبەكە پەسەند كرا.

مستەفا چاوڕەش سەرپەرشتیاری كۆبوونەوەی ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند تا ئێستا 21 ماددەی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی پەسەند كراوە و 55 ماددەی دیكەش ماوە گفتوگۆیان لەسەر بكرێت.

روونیشیكردەوە كە كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتی بەردەوام دەبن تا ئەو كاتەی تەواوی ماددەكانی پەیڕەوەكە پەسەند دەكرێن.