ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی كۆدەبێتەوە

دەنگوباس
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبەکە ده‌كرێت

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌.

فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یەكێتی كە هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌مواری په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزبەكەیە بە ماڵپەڕی پی یو كەی میدیای راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی له‌سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ و گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب ده‌كرێت.

وتیشی: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا مادده‌ به ‌مادده‌ و بڕگه‌ به‌ بڕگه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كرێت و پێده‌چێت ته‌واوی گفتوگۆكان له‌باره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب، له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ته‌واو نه‌بێت.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك یان سكرتێری یه‌كێتی له‌ ئه‌مڕۆدا له‌لایه‌ن  ئه‌نجومه‌نی گشتی سه‌ركردایه‌تییه‌وه‌ فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی، تا په‌یڕه‌و په‌سه‌ند نه‌كرێت، ئه‌و پرۆسه‌یه‌ ئه‌نجامنادرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌ره‌تا په‌یڕه‌وی ناوخۆی نوێی یه‌كێتی په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وسا سه‌رۆك یان سكرتێر هه‌ڵببژێردرێت.

بڕیار بوو كۆبوونەوەكە رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەڕێوەبچێت، بەڵام دواخرا بۆ رۆژی هەینی و دواتریش بڕیار درا ئەمڕۆ ئەنجام بدرێت.