ساڵیادی تەقینەوەكانی یەكی شوبات

دەنگوباس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شانزەیەمین ساڵیادی تەقینەوەكانی یەكی شوباتدا پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند شەهیدانی تەقینەوەكانی 1ی شوباتی 2004 بۆ هەمیشە بە لە ویژدانی گەلی كوردستاندا بە زیندوویی دەمێننەوە.

ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە شانزەیەمین ساڵیادی تەقینەوەكانی یەكی شوباتدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند "به‌ ڕێز و شکۆوه‌ یادی شه‌هیدانی نه‌مری‌ 1ی شوباتی 2004 ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له باره‌گاکانی پارتی و یه‌کێتی له‌ هه‌ولێر بوونه‌ قوربانیی تیرۆر. ئه‌وان بۆ هه‌میشه‌ له‌ ویژدانی گه‌لی کوردستاندا، زیندوو ده‌مێننه‌وه‌. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزیان، دروود بۆ گیانی پاکیان، یادیان به‌ خێر".