نزیكەی 50 كۆڵبەری ڕۆژهەڵات لە بەفردا گیریانخواردووە

ژمارەیەک کۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان
دەنگوباس
نزیكەی 50 كۆڵبەری ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە بەفردا گیریانخواردووە و خەڵكیش هەوڵی رزگاركردنیان دەدەن.


شەوی ڕابردوو گروپێک كۆڵبەر کە ژمارەیان نزیکەی بە 50 کەس دەبێت لە بەرزایەکانی سەرشیو سنووری سێ کوچکە بە هۆی بارینی زۆری بەفر و ڕەشەباوە ڕێگایان لێی ونبووە و بێسەروشوێن بوون.

دواتر لە ئەنجامی گەڕانی خەڵکی ناوچەکە بەدوایانەوە، لە ئێستادا لە ناوچە سنوورییەکانی شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دۆزراونەتەوە و هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدرێت.

جێی ئاماژەیە كە سەرەڕای داوای خەڵک و خانەوادەی ئەو کۆڵبەرانە لە دامودەزگاكانی ئێران بۆ هاوکاری لە ڕزگارکردنی کۆڵبەرەکان، بەڵام وەڵامیان نەداونەتەوە.