ئەكتەرێكی كورد خەڵاتی داهێنەری ئێرانی پێبەخشرا

دەنگوباس
خەڵاتی داهێنەری ئەکتەری لە سێزدەهەمین جەژنی ڕەخنەگران و نووسەرانی ئێرانی، بەخشرایە نەوید محەمەد زادە، ئەکتەری ناسراوەی کورد کرا.

سێزدەهەمین جەژنی ڕەخنەگران و نووسەرانی سینەمای ئێرانی بە ناساندنی براوەکان و هەڵبژاردەی ئەم خولەی لە چەندین بواری جۆراوجۆری سینەمایی کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.

لەو ڕێوڕەسمەدا خەڵاتی داهێنەری ئەکتەری کە تایبەتە بەو ئەکتەرانەی لە داڕشتە و کردەوەی داهێنەرانەی سینەماییدا سەرکەوتوو بوون، بۆ دەورگێڕان لە فیلمەکانی "سوورپێست" و "مەتری شەش و نیو" ئاراستەی نەوید محەمەد زادە، ئەکتەری ناسراوەی کورد کرا.

محەمەد زادە پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی وتی: بۆ چەندەمین جارە کە لەو جەژنەدا ڕێز لە من دەگرن و دڵنیام دەکەن بۆ درێژەدان بە ڕەوتی چالاکییەکانم. دیارە یەکە یەکەی ستافی فیلمەکان یارمەتی سەرکەوتن و دیتنی ئەکتەران دەدەن.