گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی دەستیانپێكردەوە

دەنگوباس
ئەمڕۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێكردەوە كە شەوی رابردوو بە هۆی بەفربارینەوە راگیرابوون.

ئەمڕۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستیانپێكردەوە كە شەوی رابردوو بە هۆی بەفربارینەوە راگیرابوون.

تاهیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژی راگەیاند "بەهۆی تێکچوونی دۆخی کەشوهەوا و بەفربارینەوە و بۆ سەلامەتی گیانی گەشتیاران و فڕۆکەکانیشمان، لە کاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوه‌ گەشتەکانمان راگرت".

وتیشی: "دوای نەمانی بەفربارین و پاککردنەوەی فڕگەکانمان، کاتژمێر 10ی ئەمڕۆ گەشتەکانمان دەستپێکردەوە".

شەوی رابردوو شەپۆلێكی بەفربارین ناوەندی شاری سلێمانی گرتەوە.