دەنگوباس
بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، بڕی سێ ترلیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ قەرزی نیشتەجێکردن و پێشکەش دەکرێت بە هاووڵاتییان، هەریەکە لە بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن دەست بە ڕێكارەكانی پێدانی دەكەن.
بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجوومەنی کارگێری بانک ژمارەیەک بڕیاریان داوە بۆ تەرخانکردنی بڕی سێ ترلیۆن دینار بۆ دابینکردنی داواکارییەکانی قەرزی نیشتەجێبوون لەلایەن هاووڵاتییانەوە لە ڕێگەی بانکەکانی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردنی عێراق.
ڕاشیگەیاندووە، ئیدەرەی هەریەکە لە بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن ئاگادار کراونەتەوە بۆ دانان پلانێک بۆ دابینکردنی قەرزەکانی نیشتەجێکردن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەنجوومەنی کارگێری بانکی ناوەندی داوا لە حکومەت و پەرلەمان دەکات پشتیوانی لە بانکی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێکردن بکەن، لە ڕێگەی تەرخانکردنی ساڵانە لە یاسای بودجە بۆ مەبەستی قەرزی نیشتەجێکردن و پێشکەش کردنی بەو هاووڵاتییانەی داوای دەکەن.
لە عێراقدا 18 جۆر سولفە و پاڵپشتی دارایی بۆ هاووڵاتییان بەردەستە.
#ئابووری
#عێراق