رۆژهەڵاتی ناوەراست

وتەبێژی حکومەتی ئێران: سەبارەت بە ڕووداوی هێلیکۆپتەرەکە هێشتا هیچ هەواڵێکی نوێ نییە

19/05/2024
iran

دەنگوباس

عەلی بەهادوری جەهرومی، وتەبێژی حکومەتی ئێران، ئاماژەی بەوە کرد کە هێشتا هیچ پێشهاتێکی نوێ لە بارەی کارەکانی گەڕان و ڕگارکردنی پەیوەست بە هێلیکۆپتەرەکەی سەرکۆماری وڵاتەکەی، ئیبراهیم ڕەئیسی کە دووچاری ڕووداو بووە بەردەست نییە.

لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری ئێکس بڵاویکردەوە، جەهرومی ئاماژەی بەوە کرد کە هیچ پێشهاتێک لە ئارادا نییە کە جێگەی وەڵامی ڕای گشتیی بێت.

وتیشی، لە هەلومەرجێکی سەخت و ئاڵۆزداین، وەرگرتنی دوایین هەواڵ لە بارەی ڕووداوەکەی هێلیکۆپتەری سەرکۆمار مافی گەل و میدیایە، بەڵام پێویستە شوێنی ڕووداوەکە و هەلومەرجی کەشوهەوا لەبەرچاو بگیرێت. هێشتا هەواڵێکی نوێ لە ئارادا نییە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێبەری ئێران عەلی خامنەیی، داوای نزای لە هەمووان کرد بۆ سەلامەتی ڕەئیسی و شاندی یاوەری.

لەو بارەیەوە، خامنەیی لە گوتارێکیدا ڕایگەیاند، ئومێدەوارین خودای گەورە سەرکۆمار و هاوڕێیانی کە لەگەڵیدان ببەخشێتەوە بە گەل، با هەمووان نزا بکەن، با گەلی ئێران نیگەران نەبێت، هیچ پەککەوتنێک لە کاروباری وڵاتدا ڕوونادات.


#ئێران