کوردستان

وەزارەتی پەروەردە ئاسانکاریی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەکات

02/05/2024
taqikrdnawa

دەنگوباس

وەزیری پەروەردە بڕیارێک بۆ ئەو قوتابییانەی تووشبووی شێرپەنجە دەردەکات و لیژنەیەک بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی پێکدەهێنێت.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە و ئیمزای ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی لەسەرە، هەر قوتابییەک لە هەر قۆناغێکی خوێندن، لە تاقیکردنەوەی نیشتمانی و وەزاری، کە تووشبووی شێرپەنجەن و توانای تاقیکردنەوەیان هەیە، لە ڕێگەی لیژنەوە پرسیارەکانیان بۆ دەبرێتە نەخۆشخانە و لەوێ وەڵام دەدەنەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەگەر نەخۆشییەکەی لە ئاستێکدا بوو نەیتوانی وەڵام بداتەوە، نمرەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەمی بۆ دادەنرێتەوە (ئەگەر لە بەرژەوەندی بوو)، یان لە خولی دووەم لەسەر نمرەی 100 تاقیکردنەوە دەکات.

 


#باشووری کوردستان