رۆژهەڵاتی ناوەراست

هاکان فیدان: وەک تورکیا بڕیارماندا بچینە ئەو دۆسیەیەی ئەفریقای باشوور لە دادگای لاهای دژی ئیسرائیل تۆماری کردووە

01/05/2024
hakan fidan

دەنگوباس

وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا دەچێتە ناو ئەو دۆسیەیەی کە ئەفریقای باشوور لە دادگای لاهای لە دژی ئیسرائیل تۆماری کردووە، دژی جینۆسایدی فەڵەستینییەکان.

هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەبارەت بەو دۆسیەی سکاڵایەی ئەفریقای باشوور لە دادگای لاهای لە دژی ئیسرائیل تۆماری کردووە، ڕایگەیاند، وەک تورکیا بڕیارماندا بچینە ئەو دۆسیەی سکاڵایەی ئەفریقای باشوور لە دادگای لاهای لە دژی ئیسرائیل (لەبارەی کۆمەڵکوژی) تۆماری کردووە و بەشداری بکەین.

دوای کۆبوونەوەیان لە بینای وەزارەتی دەرەوە لە ئەنقەرە، هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی ئیندۆنێزیا، ریتنۆ مارسودی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ساز کرد.

ئەفریقای باشوور لە دادگەی دادی نێودەوڵەتیی لە شاری لاهای هۆڵەندا، بە تۆمەتی جینۆسایدکردنی خەڵکی غەززە، سکاڵای لەسەر ئیسرائیل تۆمارکرد. ئیسرائیل دۆسیەکە بە تووندی رەتدەکاتەوە.


#ئیسرائیل
#ئەردۆغان
#تورکیا
#ئیسرائیل