کوردستان

کاتی ئاساییبوونەوەی دۆخی کارەبا ڕاگەیەنرا

01/05/2024
karaba

دەنگوباس

پاش هێرشە درۆنیەكەی سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر و ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی غاز، بەرهەمهێنانی کارەبا 2500 مێگاوات کەمیکرد، بریکاری وەزارەتی وەزارەتی كارەبای هەرێم لەو بارەیەوە ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری داهاتوودا دۆخی پێدانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

کامیل قەزاز، بریکاری وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، هەناردەی غازی شل لە کۆمپانیای کۆرمۆر دەستیپێکردووەتەوە و ئەمەش کاریگەریی لەسەر دۆخی کارەبای هەرێم دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی دەستپێکردنەوەی هەناردەی غازەوە هەزار مێگاوات کارەبا گەڕاوەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لە 24 کاتژمێری داهاتوودا دۆخی کارەبا جێگیر دەبێتەوە و ئەو دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبایەی کەم بووبووەوە دەگەڕێتەوە بۆ شوێنی خۆی.

لای خۆشیەوە، كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە کێڵگەی کۆڕمۆر دەستی پێکردوورتەوە، وەزارەتەكەیان لە چاوەڕوانی هەناردەکردنی غازی سروشتین بۆ وێستگەکانی غازی کارەبا، تاوەکو لە ماوەیەکی نزیکدا یەکە غازییەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ئیشپێبکرێنەوە و بارودۆخی کارەبا ئاسایی ببێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، شەوی ھەینی ڕێکەوتی ٢٧ی نیسان، بە دوو درۆن ھێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری چەمچەماڵ و بەھۆیەوە چوار کارمەندی دانەغاز گیانیان لە دەست دا و ھەشتی دیکەش برینداربوون و بەرھەمھێنانی غاز لە کێڵگەکە ڕاگیرا، بووە هۆی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی کارەبا.


#باشووری کوردستان
#هەڵبژاردنی کوردستان