جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری دەدات سەبارەت بە مەترسی بۆمبە نەتەقیوەکان لە غەززە

30/04/2024
ghazza

دەنگوباس

نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری ئەوەی دا کە غەززە بە مەترسیدارترین قۆناغدا تێەڕدەبێت، ئەوەش بەھۆی ئەوەی بڕێکی زۆر بۆمبی نەتەقیوە لە غەززە ھەن.

بەڕێوەبەری پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە فەڵەستین، مۆنگۆ بیرچ لە ٢٧ھەمین کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرانی چالاکییەکانی مین و ڕاوێژکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە جنێڤ بەڕەێوەچوو، ئاماژەی بەوەدا کە uێستا بڕێکی زۆر بۆمبی نەتەقیو لە غەززە ھەن و وتی: "ئەگەری ھەیە زۆربەی ئەو بۆمبانە لە کاتی گەڕانەوەی ئاوارەکانی بۆ باکووری غەززە، بتەقنەوە، چونکە ئاوارەکان زانیارییان لەبارەی شوێنی بۆمبی نەتەقینەوە نییە".

جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە ڕاھێنان بۆ پووچەڵکردنەوەی بۆمبە نەتەقیوەکان لە غەززە بکرێت، لەو کاتەی ئاوارەکان دەگەڕێنەوە باکووری کەرتی غەززە.

لای خۆیەوە  جان پیێر لاکرۆکس  بریکاری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پڕۆسەی ئاشتی، لە کۆبوونەوەکەدا، ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە کارەکانی تیمەکانی کاروباری مین سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن لەوەی ھەڵسەنگاندن بۆ مەترسییەکان دەکەن.

ڕاشیگەیاند کە ئەوەی ئێستا گرنگە، وەستاندنی شەڕە لە غەززە.