رۆژهەڵاتی ناوەراست

١٠٤ کۆچبەری نایاسایی لە میانی هەفتەیەکدا لە وان دەستگیر کران

30/04/2024
dariachay wan

دەنگوباس

هێزەکانی پۆلیس لە وان، لە میانی یەک هەفتەدا ١٠٤ کۆچبەری نایاساییان لە وان دەستگیر کردووە.

ئەو کۆچبەرانە لە میانی ڕۆژانی ٢٢ هەتا ٢٨ی نیسان و لە زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی پۆلیس و جەندرمە لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایە دەستگیر کراون.

ڕێکارەکانی یاسایی لەبارەی کۆچبەرە نایاساییەکان گیراوەتە بەر و لەم بارەیەوە ١١ کەسیش بە گومانی قاچاغچییەتی بە کۆچبەرانەوە دەستگیر کراون.

هەرچەندە تورکیا ڕێکارەکانی توند کردووە بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕبوونی کۆچبەر لە وڵاتەکەیەوە، بەڵام پەڕینەوەی کۆچبەری ئەفغانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەردەوامە و رۆژانە دەیان کۆچبەر دوای پەڕینەوەیان لە سنوور، لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای وان دەستبەسەردەکرێن.


#ئەردۆغان
#تورکیا