کوردستان

حکومەتی هەرێم ڕۆژێک پشووی ڕاگەیاند

30/04/2024
krekaran

دەنگوباس

حكومەتی هەرێم بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە ڕۆژێك پشووی فەرمی ڕاگەیاند.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم بڵاویكردەوە، بە بۆنەی ڕۆژی کرێکارانی جیهان، سبەینێ چوار شەممە 1ی ئایاری 2024، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حكومەتی هەرێم، ساڵانە ڕۆژی 1ی ئایار بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی كرێكارانەوە پشووە لەسەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان.

ڕۆژی ١ی ئایار وه‌ک ڕۆژێک بۆ چینی کرێکار له ‌میژوودا په‌یوه‌سته‌ به‌ خه‌باتی کرێکارانەوه‌، کە تیایدا داوایەن دەکرد کاتژمێرەکانی کارکردنیان بۆ هەشت کاتژمێر لە رۆژێکدا بۆ کەمبکرێتەوە،ڕۆژی جیهانی کرێکاران دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی ٢١ی نیسانی ساڵی ١٨٥٦، بیرۆكەكە لە ئوسترالیاوە سەری هەڵدا، دواتریش گەیشتە ئەمەریكا، یەكەم جار كە ١ی ئایار وەك جەژنی كرێكاران ناسێنرا، دواتریش بە وڵاتانی جیهان بڵاوبووەوە.


#باشووری_کوردستان