جیهان

سەرۆکی ئۆکراینا: ڕووسیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هێرشێکی نوێ

29/04/2024
saroki ukraine

دەنگوباس

سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدێمیر زیلینکسی، ڕایگەیاند، ڕووسیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هێرشێکی نوێ و بە پێویستی زانی کە لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان سەرقاڵی پووچەڵکردنەوەی ئەو هێرشە بن.

زێلێنسکی لە ئۆکراینا پێشوازی لە سکرتێری گشتی ناتۆ یانس ستۆڵتێنبێرگ کرد، دوای کۆبوونەوەکە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا، زێلێنسکی داوای لە هاوپەیمانان و لەسەرووی هەموویانەوە ئەمریکا کرد کە لە پڕچەککردنی وڵاتەکەی هاوکار بن.

سەرۆکی ئۆکراینا جەختی لەوە کردەوە، کە ڕووسیا سوودی لەو دەرفەتە وەرگرتووە و هەر بۆیەش داوای کرد کە بە زووترین کات چەک و تەقەمەنی بگەیەندرێتە بەرەکانی جەنگ.

ڤۆلۆدێمیر زیلینکسی، ڕاشیگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشە تیرۆریستییەکانی ڕووسیا پێویستیمان بە تۆپ، چەکی پێشکەوتوو و سیستەمی بەرگریی پاتریۆت هەیە کە هاوپەیمانانمان هەیانە، ڕووسیا سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ هێرشێکی نوێ و پێویستە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان سەرقاڵی پووچەڵکردنەوەی ئەو هێرشە بین.

زێلێنسکی ئاماژەی بە کۆبوونەوەی مانگی تەمووزی سەرکردەکانی ناتۆ دا و لەم بارەیەوە وتی، ئەم لووتکەیە دەرفەتێکە بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانییەتی، لەوێ بڕیار دەدرێت کە ناتۆ بەهێزتر بکرێت یان نا، ئەو بڕیارە لەبارەی ئۆکرایناش دەدرێت، ئۆکراینا شایستەی ئەوەیە کە لە ناتۆ وەربگیرێت.