جیهان

وەزیری وزەی سعوودیە: "ھیچ پلانێک بۆ ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز نییە"

28/04/2024
wza

دەنگوباس

 وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان ڕایگەیاند، ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی کرداری و واقیعدا بێت، گومان لەوەدا نییە کە جیھان لە ماوەی داھاتوودا پێویستی بە ھەموو سەرچاوەکانی وزە دەبێت.

وەزیری وزەی سعوودیە، عەبدولعەزیز بن سەلمان ڕایگەیاند کە ھیچ پلانێک لەسەر ئاستی جیھان، بۆ ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز نییە.

عەبدولعەزیز بن سەلمان لە پەراوێزی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جھیانی کە لە ڕیاز بەڕێوەدەچێت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانییدا، وتی، با ڕوون بین، ئەمڕۆ ھیچ پلانێک بۆ ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز نییە کە پێویستە ھەمووان پێوەی پابەندبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەنگاونان بە ئاراستەی وزەی سەوز دەبێت لەژێر کۆنترۆڵی کرداری و واقیعدا بێت، گومان لەوەدا نییە کە جیھان لە ماوەی داھاتوودا پێویستی بە ھەموو سەرچاوەکانی وزە دەبێت.

ڕۆژانە لە جیھاندا، ١٠٢ ملیۆن بەرمیل نەوت بەکاردەھێندرێت، لە کاتێکدا کۆی دەردانی کاربۆن لەگەڵ بەرھەمھێنانی کارەبا لە ساڵی 2023دا گەیشتووەتە نزیکەی 38 ملیار تۆن، بە بەراورد بە ساڵی 2022، بەڕێژەی ٪١ زیادی کردووە.


#باشووری_کوردستان