رۆژهەڵاتی ناوەراست

پەرلەمان یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی پەسەندكرد

27/04/2024
parlaman

دەنگوباس

پەرلەمانی عێراق هەمواری یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی پەسەندكرد، كە تیایدا “ژن گۆڕینەوە و هاوڕەگەزخوازی” سزای توندیان بۆ دانراوە.

ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی موحسین مەندەلاوی كۆبووەوە و بە زۆرینەی دەنگی زیاتر لە 170 پەرلەمانتاری ئامادەبوو، یاسای هەمواری یەكەمی یاسای نەهێشتنی لەشفرۆشی ژمارە (8)ی ساڵی 1988ی پەسەند كرد و ناوی یاساكەی لە (یاسای ڕووبەڕووبوونەوەی لەشفرۆشی) گۆڕی بۆ (یاسای ڕووبەڕووبووونەوەی لەشفرۆشی و لادانی سێكسی).

بەپێی هەمواری یاساكە، لەشفرۆشی بریتییە لە (ئەنجامدانی زینا لەگەڵ زیاترلە كەسێكدا لەبەرامبەر پاداشتێكدا یاخود بێبەرامبەر) و هەروەها لادانی سێكسی یان هاوڕەگەزخوازی بریتییە لە (پەیوەندی سێكسی لەنێوان دوو كەس لە یەك رەگەز، نێر و نێر یاخود مێ و مێ).

یاساكە (ئاڵوگۆڕی ژنان بەمەبەستی سێكسی) وەكو لادانی سێكسی دیاریكردووە و هەروەها (نێوەندگیری بە مەبەستی كاری سێكسی) و (ماڵی لەشفرۆشی) قەدەغە كردووە و بەتاوان هەژماری كردووە.
هەر لە یاساكەدا، سزای زیندانی و غەرامە دیاری كراوە، كە بەپێی جۆری تاوانەكان لە 7 ساڵ زیندانی كردنەوە تاوەكو 15 ساڵ دیاری كراوە لەگەڵ غەرامەی لە 5 ملیۆن دینارەوە تاوەكو 15 ملیۆن دینار.

یاساى بەرەنگاربوونەوەى لەشفرۆشى لە ساڵى 1988 دەرچووە و ژمارەیەک پەرلەمانتار پێشنیازەیاسایەکیان بۆ هەموارکردنەوەى پێشکەشکردووە، بە گوێرەى پێشنیازەیاساکە سزاى زیندانى هەتاهەتایی و لەسێدارەدان دیاریکراوە بۆ ئەو کەسانەى تۆمەتبار دەکرێن بە لادانى سێکسى، هاوڕەگەزخوازى و ئاڵوگۆڕى هاوسەر بۆ کارى لەشفرۆشى، هەروەها سزاى حەوت ساڵ زیندانى دیاریکراوە بۆ ئەو کەسانەى بانگەشە بۆ لادانى سێکسى دەکەن.

دەقی یاساكە:


#عێراق